١٨ نیسان ٢٠٢٢ - ١١:٥٠
کۆریای باکوور تاقیکردنەوەیەکی موشەکیی نوێی ئەنجامدا

ھەواڵدەریی ناوەندیی کۆریای باکوور (KCNA) سەر لە بەیانیی یەکشەممە رایگەیاند ، ئەم وڵاتە لە ژێر چاوەدێریی کیم جونگ ئوون رێبەری کۆریای باکوور سیستمێکی موشەکیی بالستیکیی کورت مەودای نوێی تاقی کردووەتەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ھەواڵدەریی ناوەندیی کۆریای باکوور لە راپۆرەکەی دا بێ ئاماژە بە کاتی ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوە موشەکیە گوتیشی ، چەکی تاکتیکیی زیرەکی نوێ ، رۆڵێکی گرنگی ھەیە لە باشبوونی بەرچاوی توانایی یەکینەکانی توپخانەی دوور مەودا لەھ ێڵی پێشەوە و بەرزکردنەوەی کارایی چەکی ناڤۆکیی تاکتیکیی . 

ئەرتەشی کۆریای باشووریش رایگەیاند ، دراوسێ باکووریەکەی ، دوو موشەکی بالستیکی بەرەو دەریای ژاپۆن ھاویشتووە . 

ئەمە ، سێزدەھەمین تایکردنەوەی موشەکیی کۆریای باکوور لە ساڵی نوێ ( 2022 ) دایە . 

342/